نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ له سبه‌ینێوه هه‌موو سلفه‌کان به هاووڵاتیان بدرێن و پرۆسه‌ى دامه‌زراندنیش به شه‌فافى ئه‌نجام بدرێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2012 به سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ى ژماره هه‌شتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێوه چوو، که تیایدا چه‌ندین بڕیار په‌سند کران و چه‌ند پرسێکى تریش خرانه به‌ر باس.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا و له به‌ر ڕۆشنایى په‌سندکردنى بودجه‌ى ئه‌مساڵى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که دوێنێ له لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سند کرا، له سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت؛ بڕیار درا ده‌ستبه‌جێ له سبه‌ینێوه ده‌ست به پێدانى هه‌موو جۆره‌کانى سلفه بکرێت، وه‌کوو سله‌فه‌ى خانووبه‌ره و ژنهێنان و قه‌رز و هه‌موو سلفه‌کانى تر که له لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه به هاووڵاتیان ده‌درێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى حکوومه‌ت ڕاسپێردران و له سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن داواى وه‌رگرتنى سلفه‌کان بکه‌ن. له لایه‌کى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا سیاسه‌تى به‌کارخستن که له لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاماده کرا بوو؛ په‌سند کرا و بڕیار درا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بودجه‌ى بۆ دابین بکات.
به پێى ئه‌م سیاسه‌ته؛ بێکار و کارخوازان له چه‌ندین بنکه‌ى ئاماده‌کردن و فێرکاریدا فێرى پیشه‌یه‌ک ده‌کرێن و به هاوکاریى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى؛ به تایبه‌تى له که‌رتى تایبه‌تدا به کار ده‌خرێن و کاریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه. دامه‌زراندن بابه‌تێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو که به تێروته‌سه‌لى خرایه به‌ر باس و سه‌رۆکى حکوومه‌ت فه‌رمانى دا که پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و حه‌ڤده هه‌زار که‌سه ده‌ست پێ بکات و لیژنه‌ى تایبه‌ت به دامه‌زراندن به‌رنامه‌ى دامه‌زراندن ئاماده بکات.
سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌روه‌ها داکۆکى له‌وه کرده‌وه که ده‌بێ پرۆسه‌که زۆر به ڕێکوپێکى و به شه‌فافى ئه‌نجام بدرێت. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌وه‌رها ڕه‌وشى هاتوچۆ و ڕێگه‌وبانه‌کانى کوردستان و هه‌ڵکشانى ڕێژه‌ى ڕووداوه‌کانى هاتوچۆش خرایه به‌ر باس و یڕیار درا به دوو شێوازى هه‌نووکه‌یى و درێژخایه‌ن چاره‌سه‌رى ڕه‌وشه‌که بکرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرتنه‌به‌رى ڕێکارى توندتر به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیکاران و دانانى کامێراى جێگیر و کۆنترۆلى زیاتر به تایبه‌تى له سه‌ر ڕێگه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى سزادان و دانانى بنکه‌ى گه‌ڕۆگ له سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌کان، هه‌روه‌ها دانانى نیشانه‌کانى هاتوچۆ به هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاوه‌دانکردنه‌وه، وه‌ک ڕێکارى هه‌نووکه‌یى بڕیارى له سه‌ر درا.
بۆ ڕێکارى درێژخایه‌نیش له ڕووى په‌روه‌رده‌ییه‌وه بڕیار درا هۆشیاریى گشتى ده‌رباره‌ى ڕێنماییه‌کانى هاتوچۆ و گرنگیى پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌کانه‌وه بخرێته پرۆگرامى خوێندنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ست به ئاماده‌کردنى پرۆگرامێک بکات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى ڕێکارى درێژخایه‌ندا بڕیار درا که وه‌زاره‌تى ناوخۆ له ڕێگه‌ى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵمه‌تێکى درێژخایه‌نى وشیارکردنه‌وه له مه‌ترسییه‌کانى هاتوچۆ به ئاماده‌کردنى به‌رنامه و ڕیکلامى جۆراوجۆر؛ ده‌ست پێ بکات. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار له سه‌ر ده‌سپێکردنى هه‌ڵمه‌تێکى تر‌ى هۆشیارکردنه‌وه درا که له ڕێگه‌ى که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه ساز بکرێت و هانى ڕاگرتنى پاکوخاوێنیى شوێنه گشتییه‌کان و پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌کانى پاراستنى پاکوخاوێنى و ژینگه‌پارێزییه‌وه بدرێت.
لایه‌نێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى میرى بوو که له ئه‌نجامى بارودۆخى ئاڵۆز و ناله‌بارى ناوه‌ڕاست و باشوورى عیراق؛ ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتووه و هانایان هێناوه‌ته به‌ر هه‌رێمى کوردستان و زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان خوشک و برایانى مه‌سیحین و حکوومه‌تى به‌غدا ئاماده نیه مووچه‌کانیان بداتێ، بۆیه حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مووچه‌کانیان پێ ده‌دات. سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى دا که پێدانى مووچه به‌و کارمه‌ندانه به‌رده‌وام بێ و داواشى له وه‌زاره‌ته‌کانى حکوومه‌ت کرد سوود له پسپۆرى و شاره‌زایى و کارکردنى دڵسۆزانه‌ى ئه‌و کارمه‌ندانه وه‌ربگرن و له داموده‌زگاکانى حکوومه‌تدا به کاریان بخه‌ن.
سه‌رۆکى حکوومه‌ت هه‌روه‌ها داواى له حکوومه‌تى به‌غداش کرد که مووچه و موسته‌حه‌قاتى ئه‌م کارمه‌ندانه‌ى میرى بدات و خۆى لێ نه‌دزێته‌وه.
ده‌رباره‌ى وه‌رگرتنى قوتابیان له په‌یمانگه و زانکۆکانیش ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێکهێنانى لێژنه‌یه‌کى دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌یه‌ک بۆ وه‌رگرتن دابنێ و به پێى پێویستییه‌کانى حکوومه‌ت و بازار بواره‌کانى وه‌رگرتن ده‌ستنیشان بکرێن، تا له پرۆسه‌ى وه‌رگرتندا گرنگیى زیاتر به‌و بوارانه بدرێت که حکوومه‌ت و بازار پێویستییان پێیه‌تى و قوتابیان بۆ ئه‌و بوارانه‌ى خوێندن هان بدرێن، نه‌ک بچن ئه‌و بوارانه بخوێنن که پێویستییه‌کى ئه‌وتۆیان نیه، یان له ڕێژه‌ى پێویست زیاتر له هه‌رێمى کوردستان؛ هه‌ن.




