نوری مالیکی له‌پۆستی ئه‌مینداری گشتی حزبی دەعوە لانەدراوە

بەغدا – KDP.info / حزبی ده‌عوەی ئیسلامی ،کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رەتیکردەوە کە مالیکی له‌پۆستی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌کەی لابدات و هاوکات ئەوشی رەتکردەوە کە هه‌ماهه‌نگی کرابیت لە پیناو پێكهێنانی حكوومه‌تی رزگاریی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی ئه‌دیب ، تۆڕی عێراق بڵاویکردەوە: حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی رەتیکردەوە نوری مالیكی سەرۆکی پارتەکەی له‌پۆستی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و حزبه لادابێت و هاوکات عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌شوێنه‌كه‌ی ئەو به ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی ئه‌حرار و مواتن و لیستی عێراقییه داندرابێت. حه‌سه‌ن سنێد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی ده‌عوه، له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی ده‌ڵێت، كۆنگره‌ی گشتیی حزب و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌نێویشیاندا عه‌لی ئه‌دیب كۆكن له‌سه‌ر پشتیوانیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی. شایەنی باسە چەند رۆژێک هەواڵی پێکهێنانی حكومه‌تی رزگاریی نیشتمانی به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی ئه‌حرار و مواتن و لیستی عێراقییه‌لە ئارادایە ، بۆ ئەوەی نوری مالیکی لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە کا مالیکی له‌ساڵی 2007 دا له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حزبی ده‌عوه‌دا له‌ناو خاكی عێراق، له‌دوای روخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه به ئه‌میندای گشتی ئه‌و حزبه ده‌ستنیشانكرا و تا ئێستاش 3 جار بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه..




