دوزخورماتوو..10پۆلیسی کورد بوونە قوربانی

دوزخورماتوو_تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو ئاشکرایکرد،بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دوزخورماتوو لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو ھەشت پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە تاھیر فەقێ بەرێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو بە kdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەرانەوەی مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن ئۆتۆمبێلی بۆمبریژکراو پێیان تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا ھەشت پۆلیس گیانی لە دەستداوە و دووی دیکەش برینداربوونە.
تاھیر فەقێ گوتیشی: دوای تەقینەوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتۆنەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.




