٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێکی دیکە حوسێن شەھرستانی ئامادەی پەرلەمان نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاربوو ئەمڕۆ بەھۆی خراپی رەوشی کارەبا لە عێراق حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە پەرلەمان ئامادە بێت بۆئەوەی وه‌ڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتاران بداتەوە، بەڵام ئامادە نەبوو.

لەمبارەیەوە د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھەریەکە لەحوسێن شەھرستانی و وەزیری کارەبا بانگھێشتی پەرلەمان کرابوون، لەبارەی تێکچونی رەوشی کارەبا لە عێراق، بەڵام تەنھا وەزیری کارەبا ھاتبوو و حوسێن شەھرستانی ئامادە نەبوو.

د.حەمید باڤی گوتیشی: وەزیری کارەبا ھەندێک گلەیی ھەبوو لە وەزارەتی نەوت و نەبوونی ئاو بۆ ئەوەی بتوانن کێشەی کارەبا چارەسەر بکەن، بەڵام شەھرستانی ئامادە نەبوو بۆئەوەی لێی بپرسن ھۆکار چیە ھاوکاری وەزارەتی کارەبا ناکرێت.

باڤی رونیشیکرده‌وە، سەرۆکی پەرلەمان گوتی من خۆم پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئەنجام داوە و رازیبووە کە حوسێن شەھرستانی ئامادەی پەرلەمان بێت، بۆیە بەدواداچوون بۆ ھۆکاری نەھاتنی ده‌کەن.

ئەمە چەندین جارە پەرلەمانی عێراق بانگھێشتی حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە بانگھێشتی پەرلەمان دەکات، بەڵام ئامادە نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار