٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریندارێکی دیکەی چەکی کیمیاوی لە ھەڵه‌بجە گیانی لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵه‌بجە-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵه‌بجەی شەھید ئاشکرایکرد، بەھۆی سەختی برینەکەی بریندارێکی دیکەی چەکی کیمیاوی لە ھەڵه‌بجە گیانی لە دەستدا.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی ھەڵه‌بجەی شەھید بەkdp.info  راگەیاند: بریندارێکی دیکەی چەکی کیمیاوی بەناوی رەئوف مەحمەد فەتاح بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: بریندارانی چەکی کیمیاوی ئەگەر وەرزی ھاوین زۆر گەرمبێت و وەرزی زستانیش زۆر سارد بێت کاریگەری زۆری لەسەریان ھەیە و ناتوانن بەرگەی بگرن.

عەبدولقادر گله‌یی لە نەبوونی بنکەیەکی تایبەت بە چاودێریکردنی بریندارەکان کردو گوتی: تاوەکو ئێسته‌ ھیچ بنکەیەک نییە کە تایبەت بێت بە برینداران چەکی کیمیاوی بۆ ئەوەی چاودێریان بکات، بۆیە داوا لە حکوومەتی ھەرێم دەکەین بنکەیەکیان بۆ بکاتەوە.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، تەنھا لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە چوارەم بریندارە بەھۆی سەختی برینەکەی گیان لە دەست دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار