٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر: لایەنگران و نەیارانی مورسی رووبەرووی یەكتر بوونەوە زیاتر لە 200كەس بونەتە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە  – KDP.info / لە میسر و لەدرێژەی  بەردەوامی خۆپیشاندانەكان، لایەنگران و نەیارانی محمەد مورسی سەرۆكی لەسەر كارلادراوی ئەو وڵاتە رووبەرووی یەكتر بوونەوە و بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش  تائێستا زیاتر لە 200 بونەتە قوربانی. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ، توندوتیژیەكانی دوێنێ شەو و بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەممە لەنێوان لایەنگران و نەیارانی مورسی تا ئێستا حەفتا كوژراو و120 برینداری لێ كەوتۆتەوە،ئەمەش پێچەوانەی هەواڵی كەناڵی جەزیرەی عەرەبیە كە لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردوە بەهۆی توندوتیژیەكان 120كەس كوژراون و زیاتر لە4هەزار كەسیش بریندار بوونە. بەهۆی زۆری برینداران و بەردەوامی خۆپیشاندان و رووبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەرانیش چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی قوربانیان بەرزبونەوە بەخۆیەوە ببینێت ، تا ئێستاش هیچ هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی رون و ئاشكراش لەسەر دوای بارودۆخی سیاسی ئەو وڵاتە بەفەرمی رانەگەینراوە. دوێنێ شەویش دوای ئەوەی ئەو 48 كاتژمێرە تەواو بوو كەلەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی میسرەوە بەلایەنگرانی محەمەد مورسی درابوو بۆ گۆڕینی ستراتیجەیتیان و بەشداریكردن لەحكومەت روبەڕوبونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران روویدا و بەهۆیەوە 70 كەس كوژران و زیاتر 100كەسیش بریندار بوون. شایەنی باسە لە3ئەم مانگە  بەبڕیارێكی دەستەی باڵای سەربازی میسر محمەد مورسی سەرۆكی میسر لەپۆستەی دورخرایەوە و سەرۆكێكی كاتیش بۆ میسر دیاریكرا ئەم گۆرانكاریە سیاسیە لەناكاوەش بووە هۆی ناڕەزایی لایەنگرانی مورسی و خۆشحالی نەیارانی و دەرئەنجام كاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێكەوتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار