عێراق بە لەسێدارەدانی 129 کەس لە پلەی سێیەمی جیهان دایە

ئیتالیا – KDP.info / به‌پێی راپۆرتیێکی نێودەوڵەتی، عیراق بە لەسێدارەدانی 129 کەس له جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌داندا، له‌پله‌ی سێیه‌می جیهاندایهم بەگشتیش رادەی لەسێدارەدان لە جیهاندا بەرەو کەمبوونەوە چووە. رێكخراوی نیسونو توچی كاینۆ كه رێكخراوێكی ناحكومییه له ئیتاڵیا، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سزای له سێداره‌دان له جیهاندا رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و پڕۆسه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ش له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه. رێكخراوه‌كه‌ی ئیتالیا ئەوەشی خستۆتەروو : كه وڵاتی چین هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو له جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌داندا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه ، ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە ئەو وڵاتە ته‌نها له ساڵی 2012دا، نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س له سێدرا د اوه، پاش ئەویش وڵاتی ئێران له پله‌ی دووه‌م دا هاتووە به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌و ساڵه‌دا 580 کەس سزای له سێداره‌دانیانبەسەردا سەپینراوە و دوای ئه‌ویش عیراق هاتووە ئەویش له پله‌ی سێیه‌مدایه 129 کەسی لەسێدارە داوە و ئینجا سعودییه بەپلەی چوارەم هاتووە كه 84 کەسی لە ماوەی ساڵی 2012دا ە سێدارە داوە.




