لە ئەدەنە بەهۆی بەشداریان لە خۆپێشاندانەکانی ئەستەمبۆل 9 که‌س دەستگیرکران

تورکیا – KDP.info / بەتۆمەتی بەشداریان لە خۆپێشاندانەکانی پارکی گێزی ئەستەمبۆل ، پۆلیسى تورکیا له‌شاری ئه‌ده‌نه 9 که‌سى ده‌ستگیرکرد و ره‌وانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێپرسینه‌وه‌ی کردن له هەڵمەتێکی گەڕان هه‌ڵکوتانه سه‌رماڵاندا کە چەند رۆژیک بەر لە ئیستا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە شاری ئەدەنی تورکیا ئەنجامدرا . 11 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران و دوێنێش ئەو بەندکراونە ره‌وانه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێپرسینه‌وەی ئەو شارە کران، وەک رۆژنامەی رادیکاڵی تورکیا بڵاویکردۆتەوە ، پاش وه‌رگرتنى ئیفاده‌ی دەست بەسەرکراوەکان له‌دادگاى گشتى تورکیا، تۆمەتی ئه‌ندامى رێکخستنن چاڵاکییەکانیان لە خۆپیشاندانەکانی پارکی جیزی لەسەریان ساغبۆتەوە بەهۆیەوەش 9 که‌س لەو بەندکراوانە به‌بڕیارى دادگا ره‌وانه‌ى بەندیخانە کران . هاوکات که‌سوکارى ئه‌وبەندکراوەکان له‌به‌رده‌م دادگاکە کۆببونه‌وه ، له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکیا‌وه هێرشیان کرایه‌سه‌ر و شه‌روپێکدادان له‌نێوان پۆلیس و که‌سوکارى زیندانیان هاته‌ئاراوه .شایەنی باسە لە نێو بەندکراوەکاندا ئافرەتیش هەبووە . ماوەیەک بەر لە ئێستا لە ئەستەمبۆل و چەند شارێکی دیکەی تورکیا خۆپێشاندانێکی فراوان هاتە کایەوە بەهۆیەوەش 4 کەس کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون.




