نوێنەرێكی كورد: سەرۆك بارزانی نه‌بۆته هۆی دروستبونی قه‌یران، به‌ڵكو ئه‌و قەیرانەی كەهەیە دەرنجامی كاروكردەوەكانی مالیكیە

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوەلامی سه‌عد موته‌ڵیبی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كەپێشوتر رایگەیاندبوو سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای عێراقی خوڵقاندووه رایگەیاند: سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بۆته هۆی دروستبونی قه‌یرانه‌كه به‌ڵكو ئه‌و بوه هۆی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و مالكیشی به‌دیكتاتۆر وه‌سف كردووە.
هەروەها لانە محمەد ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: ئه‌گه‌ر ئێمه چاوێك به مێژووی پێكهاتنی عێراق دا بخشێنینه‌وه ده‌بینین چه‌ندین قه‌یران هاتووه به‌سه‌ر پێكهاتنی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستادا تاوه‌كو پێكهێنراوه، باش ئه‌زانرێت پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا له‌ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیه‌وه بوو كه له هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه و له به غداد كۆتای پێهنراوه، دواتر ئه‌وه بوو كه‌بینرا ئه‌و خالاَنه‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبوون به پێی پێویست نایانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن واتا ساردوسڕی و كه‌مته‌ر خه‌میه‌ك هه‌یه، هیچ گرفتێكی شه‌خسی نیه كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌رامبه‌ر به نوری مالكی و حیزبه‌كه‌ی و شیعه یان به ده‌وڵه‌تی یاسا هەیبێت، به‌ڵكو بارزانی ته‌نها بیری له‌وه كرده‌وه كه تاوانبار نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌مێژوو كاتێك كه حه‌قێك هه‌یه دەبێت به‌رگری لێبكات و بێده‌نگ نه‌بێت، چونكه بارزانی خۆی به‌به‌رپرسه دەزانێت به‌رامبه‌ر به كوردستان و ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌واتا ئه‌م گرفت و قەیرانانەی كه هەن له ئه‌نجامی كاروكرده‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چه‌ندین لایه‌نی سیاسی لە عەرەب و شیعه و كورد ده‌نگیان لێبه‌رز بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بوترێت به‌سه بۆ تاك ڕه‌وی، به‌سه بۆ ئه‌وه‌كەسەی عێراق به‌ره و دیكتاتۆریه‌ت به‌رێت، چونكە ئه‌مه هه‌رگیز له عێراقێكی فیدرالا جێگای نابێته‌وه‌َ.




