٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: حكوومەتی هاوپەیمانی دەبێتە هۆكاری ناسەقامگیری توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دوێنێ بەر لە سەردانەکەی بۆ شاری شرناخ لە ئەنقەرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی پاكێجی نوێ دیموكراتیزەبوونی لە توركیا كرد و گوتی: پاكێجی نوێ هەیە و كاری لە سەر دەكرێت، بەڵام ناوەڕۆكەكەی بەو جۆرە نییە كە میدیاكان باسی لێوەدەكەن.

 ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرەتا سەبارەت بە سەردانی هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتیك ( پەیەدە) سالح موسلیم بۆ توركیا رایگەیاندووە كە میتی راسپاردووە تا پەیەدە لە مەترسیدارییەکانی ئەو هەنگاوانەی ئاگادار بكاتەوە و حكوومەتی توركیا لەم هەفتەیەدا  سەبارەت بە بارودۆخی سووریا نەخشە رێگای خۆی ئاشكرا دەكات.

ئەردۆغان سەبارەت بە پاكێجی نوێ دیموكراتیزەبوونی توركیاش رایگەیاندووە حكوومەت پاكێجێكی بەمجۆرەی لە بەردەستدایە، بەڵام لەم پاكێجەدا ئاستی سەدا 10ی هەڵبژاردنەكان دانابەزێت، چونكە دابەزاندنی ئەم رێژەیە دەبێتە هۆكاری دامەزراندنی حكوومەتی هاوپەیمانی و مێژووی توركیاش ئەوەی سەلماندووە كە حكوومەتی هاوپەیمانی هەمیشە هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ ناسەقامگیری و نا ئارامی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار