٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناڕه‌زاییه‌كان له‌دژی نوری مالیكی له‌ پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عیراق له‌زیادبووندایه‌

سەرچاوە: KDP.info

عێراق –  KDP.info /  ناڕه‌زاییه‌كان له‌دژی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عیراق له‌زیادبووندایه‌، موقته‌دا سه‌دریش پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات. له‌ خۆپیشاندانی شه‌وانه‌ی هاوڵاتیان  له‌ پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عیراق،  پارێزگای زیقاریشدا هاوڵاتیان داوای كۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خزمه‌تگوزارییان كرد به‌تایبه‌ت كاره‌با. داواشیان كرد به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌با و پۆلیس و په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ركار لاببرێن، ئه‌گه‌ر نا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خۆپیشاندان. وەک ماڵپەری مەدا پرێس رایگەیاندووە : هاوڵاتیان له‌ پارێزگای میسان ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زاییان ده‌بڕی له‌ بڕینی كاره‌با به‌تایبه‌ت له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و داوایان له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی ناوخۆیی فیدڕاڵی كرد ئاستی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با باشتر بكات،  موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پشتگیری و پشتوانی لە خۆپیشاندانەکان دەکات و لە  به‌یاننامه‌یه‌كدا موقتەدا سه‌در   داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، چونكه‌ به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، خه‌ڵك داوای مافی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار