میسر : زیندانیی كردنی محه‌مه‌د مورسی بۆ 15ی رۆژی دیكه درێژکرایەوە

قاهیرە – KDP.info/ دوای لادانی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و دیار نەمانی چارەنووسی لەلایەن سوپاوە ، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه لە میسڕ، بڕیاریدا به زیندانیی كردنی محه‌مه‌د مورسی بۆ 15ی رۆژی دیكه. بەمەش نارەزایی لایەنگرانی مورسی و ئیخوانەکانی لێکەوتەوە ،ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسڕ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه: دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی میسر بڕیاریداوه به بەندکردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلادراوی میسڕ بۆ ماوەی 15 رۆژی دیكه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوە و دەرکەوتووە کە به به‌ڵگه چه‌ند تۆمه‌تێكی به‌سه‌ر سه‌پێندراوه. ئەگەر ئەو تۆمەتانەشی لە سەر ساخبببێتەوە ئەو دەم مورسی سزا دەدرێت، رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەروو : کە به‌پێی به‌ڵگه‌كان، محه‌مه‌د مورسی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا هه‌بووه ، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه له‌دژی هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سوپا و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر گرتووخانه‌كانی میسڕ و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه. وەک هەوڵدان و پەنابردنە بەر توندوتیژی و کوژرانی چەند کەسێک لە نزیک بارەگای سەرەکی ئیخوانەکان لە قاهیرە ،لە بەرامبەریش دا لایەنگرانی مەحمەد مورسی کە زۆربەیان لە ئیخوانەکانی و بزووتنەوە ئیسلامییەکانن ، لە خۆپێشاندانێکیاندا کە لە قاهیرە ئەنجامیان دا ئەو تۆمەتانەی دادگا کە ئاراستەی سەرۆکی لە کارلادراویان میسر کراوەتەوە رەتکردەوە و داوای دەست بەجێ ئازاد کردنی مورسیشیان کرد.




