بەغدا : سێ بەندکراوی هەڵاتووی بەندیخانی ئەبو غرێب دەسگیرکرانەوە

بەغدا- KDP.info / دوابه‌دوای هێرشێكی چه‌كداران کە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو کرایەسەر هەردوو بەندیخانەی ئەبوغرێب و تاجی لە بەغدا و تێدا ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو له‌به‌ندینخانه‌كان هه‌ڵاتن، هێزه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی سێ له‌و هه‌ڵهاتوانه‌ی له‌ناوچه‌ی مه‌دائین-ی باشوری به‌غدا رایگه‌یاند. مه‌دا پرێس لە سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی گواستەوە کە هێزێكی سه‌ر به‌سوپای عێراق پێشنیوه‌ڕۆی پێنجشەممە توانیان سێ له‌به‌ندكراوه هه‌ڵهاتوه‌كانی به‌ندینخانه‌ی ئه‌بوغرێب له‌ناو خانویه‌كدا له‌گوندی، الباوی، سه‌ر به‌قه‌زای مه‌دائین-ی باشوری به‌غداد ده‌ستگیربكه‌ن . سەرچاوەکەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌كانیان بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی گواستوه‌ته‌وه، بەئامنجی ئامادەکاری بۆ راده‌ستكردنیان به‌ئیداره‌ی به‌ندینخانه‌ی ئه‌بوغرێب، هەروەها راشیگه‌یاند :پرۆسه‌كه به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ورد ئه‌نجامدراوه. پێشتر لە هێرشێکی بەرنامە بۆ دارێژراودا کە کۆمەڵە چەکدارێک ئەنجامیان دا ، پتر لە 500 بەندکراو لە هەردوو بەندیخانی تاجی و ئەبوغریب لە پارێزگای بەغدا هەڵاتوون زۆربەی بەندکراوەکانیش وەک باسی لێوە دەکرێت کە سەر بە گرووپە ئیسلامییە توندرەوەکان بوونە.




