لەدەرنجامی رووداوێکی هاتووچۆ 3سەرنشینی بریندار بوون و سەرنشینی دیکەش گیانیان لەدەست دا

سلیمانی – KDP.info / لەدەرنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەنزیك گوندی دەمركانی سەر بە ناحیەی عەربەت 3سەرنشینی ئۆتۆمبێلیک بریندار بوون و سەرنشینی دیکەش گیانیان لەدەست دا، بینەرێکی رووداوەکە بە KDP.info راگەیاند: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کامیری بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنترۆلی لێخورینی لەدەستدەدات رووداواێکی بەرێکەوتنی لێدەکوەێتەوە بەهۆی ئەو رووداوەوەش کەلەسەر رێگای سلێمانی عەربەت دروست بوو. سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست دا و 3کەسی دیکەش برینداربوون. رووداوەكە لەنزیك گوندی وەک بینەری رووداوەکە باسی لێوەکردووە ، ئەم رووداوە لەكاتێكدا دروست بووە كە كاركردن لە رێگاكەدا نێوان سلێمانی عەربەت کری ێدا دەکرێت و ئیستا تەنها یەك ساید بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بەكاریەت، بەو هۆیەشەوە ئۆتۆمبێلەكە كۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە، لای خۆشیەوە فریاكەوتنی سلێمانی رایگەیاند: لەكاتی گەیاندنی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە بە نەخۆشخانە یەكێكیان گیانی لەدەستدا بوو و لەئێستاشدا سێ هاووڵاتیەكەی دیكە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.




