ئاگربه‌ردان له‌دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی مه‌ریوان تا ده‌ڕوات فراوان دەبێت

رۆژهەڵاتی کوردستان – KDP.info / ئاگربه‌ردان له‌دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی مه‌ریوان تا ده‌ڕوات فراوان دەبێت به سه‌دان دۆنم له‌دارستانی ناوچه‌که‌ی کردوه‌ته خۆله‌مێش . له‌م دواییانه‌شدا ئاگربه‌ردان گه‌یشته سنووری نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن . تا ئێستا ( 93 ) حاڵه‌تی ئاگربه‌ردان له‌ده‌ڤه‌ری مه‌ریوان تۆمار کراوه . له‌شاری مه‌ریوان هێشتا سووتانی دارستانه‌کان به‌رده‌وامه‌و هه‌ر جارێک دارستانی گوندێکی ناوچه‌که ئاگرتێبه‌رده‌درێت، لەمبارەیەوە ماڵپەری فورات نیوز بڵێ‌ویکردەوە :ئاگربه‌ردانه‌کانی ئه‌م چه‌ند رۆژی دوایی واتا له 23ی ته‌مووز تا ئه‌مڕۆ هەینی دەگات بریتی بووە لەوەی کە له سوتانی وه‌ڕگه‌کانی سه‌ردۆش له‌مه‌ریوان دارستانه‌کانی بێساران دوو جار‌و دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری کانی گوێز و بێساران و هه‌روه‌ها دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوان، ته‌نیشت زانکۆی په‌یام نوور و به‌رازییه‌کانی گه‌ڕه‌کی بێساران و گوندی خواشت سه‌ر به سه‌وڵاوا، گۆخلان ده‌که‌وێته سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و هەرێمی کوردستان له‌نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن رووبه‌ڕووی ئاگربه‌ردان بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه : له‌کۆتایی وەرزی به‌هاردا تا ئێستا (93) حاڵه‌تی ئاگربه‌ردان و سووتان له‌دارستانه‌کانی شاری مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ری تۆمار کراوه و ته‌نیا گوندنشینان و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان دا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگربه‌ردانه‌کان هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌یان داوه..




