جۆن کیری : ئۆپۆزسیۆنی سوریا مه‌رجیان بۆ به‌شداریکردنیان له‌كۆنگره‌ی جنێف هەیە

سوریا – KDP.info / وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد كه ئۆپۆزسیۆنی سوریا پابه‌نده به به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی جنێفی 2 ی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته. جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكی ئیئتیلافه‌كه و له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له باره‌گای نێرده‌ی ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سازیان کرد ریگەیاند: گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا بونیاتنەرانە بوونە و هاوکات ئەمحمەد جەربا به‌ڵێنی بە ئەمریکا داوه له‌و چوارچێوه‌یدا كاربكات كه به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی جنێفی 2 دا زامن بكات، کێری ئەوەشی خستەروو : کە ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا چه‌ند مه‌رجێكی سه‌ره‌كیان خستۆته‌ڕوو تا به‌شداریی له‌كۆنگره‌كه‌دا بكه‌ن. جۆن کیری لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاماژەی داوە کە هه‌ر له‌و چوارچێوەی کۆبوونەوەکەیدا لە گەڵیان ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای له‌ئه‌مریكا كردووە په‌له بكات له‌پڕچه‌ككردنی چه‌كداره‌كانیان کە ئێستا لەسوریا بەرامبەر بەهێزەکانی ئەسەد دەجەنگن .لەلایەکی دیکەوە بڕیاری ئه‌مڕۆ هەینی له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌ڕمی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له شاری نیۆیۆرك به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا چه‌ند پرسێكی سه‌ره‌كی وه‌ك پێدانی یارمه‌تی سه‌ربازیی به ئۆپۆزسیۆن و په‌نابه‌ران و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان باسیان لێوه‌بكرێت.




