ئینتەرپوڵ: هێرش كردنە سەر گرتووخانەكانی عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

عێراق- KDP.info/ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ؛ سەبارەت بە هەڵاتنی سەدان بەندكراوی گرتووخانەی ئەبوغریب و تاجی لەعێراق رایگەیاند هێرشەكە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان وەسف دەكات و دەڵێت زۆرینەی ئەو زیندانیانەی هەڵاتوون ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەن و سزای لەسێدارەدانیشیان هەبووە. لەبارەی داوایەكی عێراقیشەوە ئینتەرپۆڵ وڵاتانی ناوچەكەی ئاگادار كردۆتەوە هاوكاری بكەن لەدەستگیركردنەوەی ئەو زیندانیانە بۆ ئەو مەبەستەش عێراق لیستێكی بەناوو وێنە و پەنجەمۆری ئەو زیندانیانە ئامادە كردووە. لە لایەكی ترەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بانگهێشتی وەزیری داد و بەرپرسی پاسەوانەكانی هەردوو گرتووخانەی ئەبوغرێب و تاجی بكات بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوە بدەن لەبارەی هەڵاتنی زیندانییەكانی هەردوو گرتووخانەكە بەهۆی ئەو هێرشەی كرایە سەریان.




