٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە زنجیرەیەك تەقینەوەدا 15 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- بەغدا- دیالە- تایبەت بە  KDP.info/ لە كەركووك بەر لە خۆتەقاندنەوەی خۆكوژێك لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا. لە مبارەیەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركووك رایگەیاند شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكان خۆكوژێكیان دەستگیركرد كە دەیویست بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی لە پرسەی شێخ عەبدولڵا عاسی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بتەقێنێتەوە. لەلایەكی دیكەوە لە بەغدا شەوی رابردوو  لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو كە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە رۆژئاوای شارەكە كردە ئامانج و چوار كەس كوژران و نۆی دیكەش برینداربوون. هەروەها لە دیالە لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندار و لە باكوری رۆژهەڵاتی شارەكەدا یازدە كەس كوژران و حەوتی دیكەش برینداربوون. 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار