٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوتەبێژی هاوپەیمانی کوردستان: هەولی متمانە سەندنەوە لە نوجێفی شکست دەخوات

سەرچاوە: Rudaw

موئەیەد تەیب گوتەبێژی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند: هەولی متمانە سەندنەوە لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پرسیار و وەڵام ئیستیجوابی نییە و لەگەڵ پێشکەش کردنی داواکە راستەوخۆ دەخرێتە دەنگدانەوە.

سەبارەت به ئەگەری سەرکەوتنی ئەو داوایه گوتەبێژی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند: دەوڵەتی یاسا ناتوانێ 164 دەنگی ناڕازی بەدژی ئوسامە نوجێفی کۆبکاتەوە، هەربۆیە ئەو هەوڵە شکست دەخوات.

جێگای باسە چەند ئەندامێکی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ خستنە دەنگدانی متمانە سەندنەوە لە ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن، ئەوەش لەبەر ئەوەی دەوڵەتی یاسا نوجێفی به پێشێلکردنی دەستووری و بێ لایەن نەبوون لە کێشە سیاسیەکان تۆمەتبار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار