٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەیەك بەندكراوی هەڵاتووی گرتوخانەكانی ئەبوغرێب و تاجی دەستگیر كراونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا– KDP.info/ عەمید سەعد موعین گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: كە ژمارەیەكی زۆر لەو بەندكراوانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراونەتەوە كە رۆژی یەك شەممەی رابردوو لە گرتووخانەكانی تاجی و ئەبو غرێب لە باكوور و باشووری شاری بەغدا هەڵهاتوون. موعین گوتی: هێزە ئەمنییەكان لە بڵاوبوونەوە و پرۆسە سەربازییەكانیان بۆ دەستگیركردنی بەندكراوە هەڵهاتووەكانی هەر دوو گرتووخانەی تاجی و ئەبو غرێب لە رۆژی یەك شەممەی تا ئێستا درێژەی هەیە و تا ئێستاش زۆرێك لە بەندكراوەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراونەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار