٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر: هەڵاتنی بەكۆمەڵی زیندانیان پێشێلكاریی ئاسایشە

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف – KDP.info/ موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەڵاتنی بەكۆمەڵی زیندانیان لە بەغدا، پێشێلكاریەكی ئەمنی گەورەیە لە مێژووی عێراقدا و ئاماژەیەكیشە بۆ پەیوەستبون بە كورسی‌ و دكتاتۆریەتەوە. لە وەڵامی پرسیارێكی یەكێك لە شوێنكەوتوانی سەبارەت بە هەڵاتنی بەكۆمەڵی زیندانیانی یەكێك لەگەورە گرتوخانەكانی بەغدا، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند ئەمە گەورەترین پێشێلكاری ئەمنییە لە مێژوی عێراقدا و دەریدەخات كە بەغدا گیرۆدەی تیرۆر‌ و میلیشیاو دكتاتۆریەت‌ و پابەندبوونە بە كورسیەوە. سەدر داوای كاری جدیش دەكات بۆ گەڕانەوە و دەستگیركردنەوەی زیندانیە هەڵاتوەكان ‌و بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت ‌و وەزیرانی بەرگری ‌و ناوخۆ لەسەر ئەو ڕوداوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار