بە بۆمب هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئیمارات لە لیبیا

تەرابلۆس– KDP.info/ گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا رامی كەعال رایگەیاند: كە هێرشێكی بۆمبی دەستی بارەگای باڵیۆزخانەی ئیماراتی لە شاری تەرابلووسی پایتەختی لیبیای كردە ئامانج و بەڵام هیچ گیانی گیانی و ماددەی بە دواوە نەبووە. كەعال روونی كردەوە، هێرشە ئەمرۆ بەیانی روویداوە و لێكۆڵینەوەش بۆ ئاشكرابوونی ئەو لایەنە كە لە پشت هێرشەكەوەیە دەستی پێكردووە. شاهید حاڵەكان لە لیبیا رایانگەیاند: كە ژمارەیەك چەكدار كە لە ناو ئۆتۆمبێلێكدابوون بۆمبی دەستیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئیمارات داناو پاشان هەڵهاتن.




