دهۆك.. وۆركشۆپێك لەبارەی نەخۆشییە گواستراوەكان

دهۆك– KDP.info/ بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە گوازراوەكان لە كاتی سەردانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری خۆپاراستن و تەندروستی پارێزگای دهۆك بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی وۆرك شۆپێكی سێ رۆژی بۆ سیی پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە سنوری پارێزگای دهۆك سازكرد. لەچەند پەیڤێكی جیادا سازكردنی وۆركشۆپی لەو جۆرە لە بواری تەندروستی بۆپاراستنی ژیانی پزیشك و ئەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانە دەكەن لە نەخۆشیە گوازراوەكان بە گرنگ وەسفكرد. بە تایبەتی بۆ پەنابەرانی كەمپی دۆمیز وێڕای كردنەوەی بنكەیەكی تەندروستی لە ناو كەمپەكە، بەڵام زۆرێك لە نەخۆشەكان بۆ نەخۆشخانەكانی پارێزگای دهۆك دەگوازرێنەوە.




