ئەیاد عەللاوی داوای دەست لەكاركێشانەوەی مالیكی و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكاتەوە

بەغدا – KDP.info/ ئەیاد عەللاوی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد پاڵپشتی لە پێشنیازی دەستلەكاركێشانەوەی نوری مالیكی بكات . ئەیاد عەللاوی سەرۆكی لیستی عێراقیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە پاڵپشتی لە پێشنیازی دەستلەكاركێشانەوەی نوری مالیكی بكات وهاوكات سەرپەرشتی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت بكات. دووشەممەی رابردووش عەللاوی داوای لە نوری مالیكی كردبوو دەستبەجێ دەستلەكاربكێشێتەوە، چونكە بە گوتەی عەللاوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق گەیشتووەتە رێگایەكی بنبەست.




