٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر و سلێمانی و سنه و کرماشان پرۆتۆکۆلی هاوبەش واژۆ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەکانی پارێزگارەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ پارێزگارەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕییە ئابوورییەکان به گرنگ زانی.

نەوزارد هادی پارێزگاری هەولێر سەبارەت به سەردانەکەی خۆی و پارێزگاری سلێمانی بۆ کرماشان بەرووداوی راگەیاندووە: کۆبوونەوەکانی     5 + 6 لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان پارێزگا هاوسنوورەکانی ئێمە و ئێران گرنگ و کاریگەربوو و تێیدا کۆمەڵێک پرسی هاوبەش تاوتوێ کراوە.

راشیگەیاند: من و پارێزگاری سلێمانی لەو سەردانەدا یاداشت نامەی لێک تێگەیشتنمان لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری کرماشان و سنە واژۆ کردووە.

سەبارەت به ناوەڕۆکی ئەو یاداشتەش نەوزادهادی پارێزگاری هەولێر گوتی: ئەو یاداشت نامانە سەبارەت به پەیوەندی پارێزگاکان لەگەڵ یەکتر، پەرەپیدانی ئاڵوگۆڕی ئابووری، باشترکردنی خاڵە سنوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان واژۆ کراوە.

جێگای باسە رۆژی شەممەی رابردوو کۆبوونەوەی دوو رۆژەی پارێزگارەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و دیالە، واست، بەسرە لە عێراق و پارێزگارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان لە ئێران کە به (5 + 6) ناسراوە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بەهرۆز محەممەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان کە مێواندارێتی ئەو کۆبوونەوەی دەکرد، رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار