٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە میسر بڕیاری دەستگیركردن بۆ رابەڕ و هەشت سەركردەی ئیخوان دەرچوو

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ ئاژانسی دەنگوباسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فەرمی میسر، لە ئەحمەد ئەلموسەلمانی راوێژكاری راگەیاندن و گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەی گواستەوە، رۆژی چوارشەممە عەدلی مەنسوور سەرۆكی كاتی لەگەڵ تەواوی فەرماندە و بەرپرسە باڵاكانی سەربازی كۆبووەو و وێرای هەڵسەگاندن و تاوتوێ كردنی رەوشی ئێستا و باری ئاسایش، بڕیار درا جەنگ لە دژی تیرۆر و چەكدارە تووندڕەوەكان لە میسر دەست پێ بكات و ئەلموسلمانی ئاماژەی بەوەشدا، كە لە كۆبوونەوەكە عەدلی مونسور داوای لە فەرماندە و بەرپرسە باڵاكانی سەربازی كردووە كە لە چوارچێوەی هەڵگیرسانی جەنگ دژی تیرۆر و چەكدارە تووندڕەوەكان هەوڵەكانیان زیاتر چڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی رێگا بە تیرۆریستان و چەكدارە تووندڕەوەكان نەدرێت رەوشی ئێستای ناوخۆی میسر بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان بقۆزنەوە. لەلایەكی دیكەوە هیشام بەرەكات داواكاری گشتی میسر فەرمانی دەستگیركردنی محەمەد بەدیع رابەری گشتی ئیخوان موسلیمین و هەشت سەركردە و ئەندامی دیكەی ئیخوانییەكان دەركردووە، نووسینگەی داواكاری گشتی دادگای میسر لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، هەر یەك لە محەمەد بەلتاجی و عەبدولرەحمان ئەلبڕ موفتی ئیخوانیەكان و دوو وەزیری پێشووی حكوومەتی میسر لەگەڵ باسم عەودە و ئوسامە یاسین دوو ئەندامی ئیخوانیەكانن ناویان لە فەرمانی دەستگیركردنەكەدا هاتووە چونكە رابەری ئیخوانیەكان لەگەڵ ئەو هەشت سەركردە و ئەندامەی دیكەی ئیخوانییەكان دەستیان لە پشت كارە تووندوتیژییەكانی ئەم دواییەدا لە میسر هەیە و بە بێ هیچ مەبەستێك ئاژاوە و كاری تووندوتیژییان لە نێو گەلی میسردا هەڵگیرساندووە، بۆیە داواكاری گشتیش فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردووە و دووپاتیشی كردەوە، بەم نزیكانە دەستگیر دەكرێن. لەلایەكی دیكەوە چەند گەورە بەرپرسێكی ئیدارەی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد، كە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەو وڵاتە دووبارە بڕیاری رادەستكردنەوە و ڕەوانەكردنی فرۆكەی جەنگی جۆری ئێف شازدەی بۆ میسر دواخستووە و هۆكاری دواخستنەكەش بۆ تێكچوونی باری ئاسایشی و ئەمنی ئێستای ناوخۆی میسر گەڕاندووەتەوە. بە گوتەی ئەو بەرپرسانەی ئیدارەی ئەمەریكا، ئۆباما رایگەیاندووە تا ئەو كاتەی میسر لە رووی ئاسایش و سیاسی و ئابوورییەوە سەقامگیر دەبێت فرۆكەی جۆری ئێف شازدەی رادەست ناكات. پێشتر حكوومەتی میسر وەك گرێبەستێكی بۆ گڕینی فرۆكەی جۆری ئێف شازدەی لەگەڵ ئەمەریكا ئیمزا كردووە كە تا ئێستا لەلایەن ئەمەریكاوە فرۆكەكە ڕەوانەی میسر نەكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار