٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیاننامەی یەكێتی زانایانی كوردستان لەبارەی حەلاڵكردنی خوێنی كوردانی رۆژئاوا بە فەتوای بەرەی نەسرە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info/ دوای ئەوەی بەرەی نوسرە لە سوریا فەتوای حەلاڵكردنی خوێن و مالی كوردیاندا، یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی فەتوای بەرەی نوسرەیان كرد، لە بەیاننامەكەیاندا، یەكێتی زانایانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەو گۆرانكارییانەی لە كوردستانی رۆژئاوا درووست بوونە، هەواڵ و دەنگۆی ئەوە بلاوكراوەتەوە بەرەی نوسرە لە سوریا فەتوای حەلالكردنی خوێن و ماڵی كوردیان داوە، ئەمەشی وەك هەنگاوێك بۆ ئاڵۆز كردنی رەوشی سوریا و كوردستانی سوریا بە تایبەتی لەقەڵەمداوە و راشیگەیاندوو كە بە توندی دژەی ئەم فەتوایانە دەوەستێتەوە، ئەگەر راست بێت، و ئەمەشی بە گەورەترین فیتنەی ئایینی و ئاشوب و هەولێك بۆ رشتنی خوێنی مرۆڤەكان بە گشتی و گەلی كورد بە تایبەتی و، تێكدانی پەیوەندی كۆمەلایەتی نێوان پێكهاتەكانی ئەم ولاتە لەقەلەمداوە و راشیگەیاندووە ئەم جۆرە فەتوایانە بەرلەوەی زیان بە كورد بگەینێت زیان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەگێنێت. هەروەها یەكێتی زانایانی ئایینی لە بەیاننامەكەدا لە سەر هەر تاكێكی هەر نەتەوەیەك و تائیفەیەكی پێویست كردووە، كە رێگری لەم جۆرە هەواڵانە بكات، چونكە ئەوانەی بە ناهەق فتوا دەردەكەن تەنها مایەپوچیان بۆ دەمێنێتەوە. هەروەها لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان ئاماژە بەوە كردووە كە زۆر جار لە لایەن دوژمنانەوە هەولدراوە بە كافر كردن و خوێن حەلالكردن و مال تالانكردن و هەلگەراوە تۆمەتبار بكرێن و شەری بە ناهەقیان پێ بفرۆشیت بە تایبەتی لە لایەن رژێمە دیكتاتۆرەكانی عێراقەوە، بەلام سەرئەنجام تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە. لە كۆتایی بەیاننامەكەدا داوای كردووە كە ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە فەتوایانە بە خۆیان دابچنەوە و داوای لێبوردن لە خوای گەورە و پاشان گەلی كورد بكەن، كە ویستویانە خوێنی بە ناهەق حەلالكردن و سیمای ئیسلامی پێ ناشیرین بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار