لیستی عێراقیه له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌دووهه‌فته‌ی دیكه مالیكی بانگێشتی پەرلەمان ده‌كەین

لیستی عێراقیه وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا بانگێشتی ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان.
نه‌بیل حه‌ربۆ ئەندامی لیستی عێراقیەلەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند: مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت له‌كاتی بانگێشتكردنیدا هیچ دۆسیه‌یه‌ك بكاته‌وه‌و زانیاری ئاشكرا بكات.
گوتیشی، سیسته‌می ناوخۆی په‌رله‌مان بانگێشتكراو پابه‌ندی ده‌كات به‌وه‌ی كه ته‌نها وه‌ڵامی پرسیاره دیاریكراوه‌كان بداته‌وه و له‌وه زیاتر قسه نه‌كات.
ئەندامەكەی لیستی عێراقیە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌گه‌ر هاتوو دۆسیه‌و زانیاری گرنگی ئاشكرا كرد له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌كانی ئه‌وا چه‌ند كوتله‌یه‌ك ئیحراج ده‌بن و ئه‌وه‌ش مافی سه‌رۆك وه‌زیر خۆیه‌تی.
هەروەها ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌دووهه‌فته‌ی دیكه‌دا مالیكی بانگێشتی پەرلەمان ده‌كه‌ن ، لەدوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندراوه سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان كۆتایی پێدێنێت.




