٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راپۆرتی كۆتایی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە زیادبوونی ژمارەی نائاسایی دەنگدەران پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر—KDP.info/ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25/7/2013 د.حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە سەرۆك ء ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە زیادبوونی ژمارەی نائاسایی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا سالم تۆما سەرۆكی لیژنەكە راپۆرتی كۆتایی لیژنەكەی پێشكەش بە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد ء كورتە باسێكیشی سەبارەت بە ناوەڕۆكی راپۆرتەكە خستەڕوو كە بە هەمان شێوە دوێنێ لیژنەكە وێنەیەكی راپۆرنەكەی پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمانیش كردبوو.

لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ لیژنەكە، دەستخۆشیی لێكردن كە لەماوەی رابردوودا سەركەوتووانە ء لە خۆبردووانە لێكۆڵینەوەیان لەسەر ئەم پرسە گرنگە كردووە ء پێشی راگەیاندن سەرۆكایەتیی پەرلەمان دواتر كۆبوونەوە لەسەر راپۆرتەكەیان دەكات ء بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مامەڵە لەگەڵ راپۆرتەكە دەكات ء رێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر.

شایانی باسە ئەم لیژنەیە بە بڕیاری ژمارە 1ی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە ڕۆژی 7/7/2013 پێكهێنرا كە لە 9 ئەندام لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان پێكهاتبوو ء لە ڕۆژی 8/7/2013 ەوە رۆژانە نزیكەی 6-7 سەعات دیدار ء كۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ء وەزارەتی بازرگانی ء لایەنە پەیوەندیدراەكان كردووە ء سەردانی مەیدانیشیان بۆ دەستەی هەڵبژاردن ء وەزارەتی تەندروستی ء بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار