٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونكردنەوەی ئاسایش لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆ له‌ هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ سەبارەت بە تەقەكردنی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كەتێدا كەسێك كوژراو پێنجی دیكەش برینداربوون؛ هۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ئەمەش دەقەكەیەتی: ئەمڕۆ 25.7.2013 كاژێر 10.30 سەر لەبەیانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مازدا) رەنگی (سپی) لە شەقامی سەرەكی هەولێر شەقڵاوە لە نزیك گەڕەكی سەفین 3، سێ چەكداری تێدابوو كە بو‌وبو‌ونە جێگەی گومانی مەفرەزەیەكی ئاسایشی هەولێر.

ئاماژە بەوە دراوە لە كاتی نزیكبوونەوەی مەفرەزەكەی ئاسایش لێیان بۆ ناسینیان، دەست بەجێ چەكدارەكان تەقە لە مەفرەزەكەی ئاسایش دەكەن و لە ئەنجامی ئەو تەقەكردنەش هاوڵاتیەك بە ناوی (ئا. گ) دەكوژرێت 5 كەسی دیكەش بریندار دەبن.

بریندارەكان چواریان كارمەندی ئاسایشن و یەكێكیان ئەفسەرە. بریندارەكەی دیكەش كارمەندی تەندروستییە.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەكەیدا جەختدەكاتەوە بۆ زانینی وردەكاری ئەم رووداوە و دەستگیركردنی تاوانباران، ئاسایشی هەولێر دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوەی ورد. ئاماژە بەوەش دراوە لە داهاتو‌وشدا هەموو لایەك لە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاگاداردەكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار