٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی تەقەكردن كەسێك كوژرا و 5ی دیكەش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی تەقەكردنی ئۆتۆمبیلێكی نەناسراو لە هێزەكانی ئاسایش پێنج كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بریندار بوون و یەكێكیش گیانی لەدەستدا، شایەدحالێك  كە لە رووداوەكە نزیك بووە بە kdp.infoی رایگەیاند ئەو ئۆتۆمبیلە نەناسراوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە پشت وەزارەتی پێشمەرگەوە وەستابوو ، دوای چوونی هێزە ئەمنییەكان بەرەو ئۆتۆمبێلەكە بە مەبەستی دڵنیابوون لێی، بەڵام بەر لە نزیك بوونەوەو گەیشتنیان لەلایەن ئەو كەسانەی كە لە ناو ئۆتۆمبیلە وەستاوەكەدا بوون تەقەیان لە هێزەكانی ئاسایش كرد، سەبارەت بە دۆخی بریندارەكان دكتۆر سامان بەرزنجی بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندورستی هەولێر رایگەیاند كە نەشتەرگەری بۆ دوو لەو بریندارانە دەكرێت و سێ بریندارەكەی تر رەوشی تەندروستیان جێگیرە. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار