لە سنووری هەردوو شارەوانی چۆمان و رواندز ئەمساڵ بەبڕی زیاتر لە 4 ملیارنیو دینار چەند پڕۆژەیێكی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن

سۆران- KDP.info/ لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە بری دوو ملیار دینار پرۆژەكان لە چۆمان لە واری جێ بەجێ كردن دان و بە بری دوو ملیارو نیو پرۆژەی جۆراوجۆر لە رواندز جێ بەجێ دەكرێن و بەرێژەی %10 كاریان تیا كراوە.
بۆ ساڵی 2013ـە لە سنووری شارەوانی قەزای چۆمان بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی دیواری پاڵپشت و جوانكردنی قەزاو كۆنكریتی كۆلانەكان جوانكاری جوتسایدی چۆمان جێبەجێ دەكرێن.
لەمبارەیەوە سەرۆكی شارەوانی چۆمان فەرمان جەمیل بە kdp.infoراگەیاند: بە گوژمەی 521 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەڕەپێدانی پارێزگاكان پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقامە ناوخۆییەكانی چۆمان و دروستكردنی قەنتەرەو دیواری پاڵپشت دروست دەكرێن و 10% كارەكان لەو پڕۆژانەدان تەواوبوونە. شرینی نەوت بڕی یەك ملیارو نیو دینار پارە بۆ شارەوانی چۆمان تەرخان كراوە، لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو ملیارو نیوە دەخرێنە واری جێبەجێ كردن، كە ئێستا ئێمە سەرقالی ڕێكخستن و دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەداینە بۆ ئەوەی هەموو بوارەكانی ژیان لە لایەنی شارەوانی لەخۆبگرێت، ئەویش پڕۆژەكانی ئەو شەقامانەی تا ئێستا كۆنكریت نەكراون كۆنكریت بكەین، لە هندێك شوێن دیواری پالپشت پێویستەو هەروەها جوانكاری ڕووباری چۆمان بۆ ئەوەی بتوانین وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاری سوودی لێوەربگرین".
هەر بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی پرۆژەی خزمتگوزاری لە سنوری شارەوانی رواندوز بۆ ساڵی 2013ـە بەبڕی زیاتر لە 2 ملیار و نیو كۆمەلێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی كۆنكریت كردن و مەجاری و قیرتاوكردن و جوانكاری شارەكە لە قۆناغی جێبەجێ كردندانە.
بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكی شارەوانی رواندز عیسا مەمەدەڕەش kdp.infoراگەیاند: لە سنووری شارەوانی قەزای رواندز ساڵانە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و پەڕەپێدانی پارێزگا كۆمەلێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیەكاندا جێبەجێ دەكرێن، بۆ ئەمساڵیش لە ڕواندز بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار و نیو چەند پڕۆژەیێكی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی كۆنكریت كردن و مەجاری و قیرتاوكردن و جوانكاری شارەكە لە قۆناغی جێبەجێ كردندانە، پڕۆژەی مەجاری هەرسێ گەڕەكی شەهیدان، نەورۆز، بانەزێو بە بڕی 750ملیۆن دینار، هەروەها پڕۆژەیەكی دیكەی مەجاری لەچەند كۆلانێكی تری شاری ڕواندز دروست دەكرێت، كۆنكریت كردن و كربستۆن بۆ ئەو كۆلانانەی كە تائێستا كۆنكریت نەكراون بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پێش جەژن دەست پێ دەكرێت، پڕۆژەیەكی جوانكاری شارەكەو قیرتاوكردنی بەشێك لە كۆلانەكانی ڕواندز بەدرێژایی 17 هەزار مەتر كەوتۆتە قۆناغی جێبەجێ كردن.




