یەكەمەكانی سەر ئاستی سۆران خەڵات دەكرێن

سۆران- KDP.info/ مەراسیمی شكۆداری رێزگرتن و بەخشینی خەڵات بە قوتابیە سەركەوتووەكانی پۆلی 12 ی ئامادەیی سنووری پەروەردەی سۆران بۆ دەرچوانی دووەم و سێیەم و حەوتەم لەسەر ئاستی هەرێم و یەكەم و دووەم و سێیەم، لەسەر ئاستی سۆران، لە هوڵی بەرێوەبەرایەتی هونەرو رۆشنبیری سۆران بە ئامادەبونی قائیمقامی قەزای سۆران و بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران و بەرپرسی لقی10 و زۆرێك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی دەڤەرەكە، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران مەراسیمی رێزلێنان و بەخشینی دیاری تایبەت بۆ قوتابیە سەركەوتوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی سازكرد، لەو مەراسیمەدا قوتابیە سەركەوتووەكانی سەر ئاستی سۆران و نایابەكانی سەر ئاستی هەرێم بە خەلاتی نایاب خەلات كران، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی سۆران تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "هەریەك لە قوتابی نیگار عەبدولقادر لە قوتابخانەی رماوێژ سەر بە ناحیەی خەلیفان یەكەمی سەر ئاستی سۆران و دووەمی ئاستی هەرێم، قوتابی نیاز رەسول محەمەد دووەمی سۆران و سێیەمی سەر ئاستی هەرێم لە قوتابخانەی خەلان بیاو سەر بە ناحیەی خەلیفان، قوتابی مێرم خالید برایم لە هەمان قوتابخانەی رماوێژ سێیەمی سۆران و حەوتەمی سەر ئاستی هەرێم، بەمەبەستی گرنگی دان لەلایەنەقائیمقامیەتی قەوزای سۆران و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و لقی10 خەڵاتی شایستە كران و بایەخی زیاتریان پێدان، دواتر دەست خۆشی لە قوتابخانەو مامۆستایانی ئەو دوو قوتابخانەیە كراو بەهەمكان شێوە خەڵاتی تایبەتیان پێبەخشرا، دواتر هەریەك لە وتاری تایبەت سوپاسی گشت ئەو دامودەزگا حزبی و حكوومیانە كران كە بەشداربون بە دابینكردنی دیاری تایبەت.




