وته‌بێژی لیستی عێراقیه: ئه‌مڕۆ هێزه‌سیاسییه‌كان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی كۆده‌بنه‌وه

وته‌بێژی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند ئه‌و لێژنه یاساییه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كان پێكهینراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالیكی ئه‌مرۆ بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بنه‌وه.
حه‌یده‌ر مولا وته‌بێژی لیستی عێراقیه له لێدوانیكی ڕۆژنامه نووسی ڕایگه‌یاند له ئێستا لێژنه‌ی یاسایی تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی له هه‌وڵی گفتوگۆكردندان بۆ چۆنیه‌تی دانانی ئالیه‌تی تازه وتی " ئه‌مڕۆ لێژنه كه كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكاره یاساییه‌كانی لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه بریاری كۆتای بۆ بانگیشت كردنی مالیكی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران و هه‌رئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئه‌و دۆسه به‌رزده‌كرێته‌وه ".




