نوجێفی داوای هاوپه‌یمانێتی‌و پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌كورد ده‌كات

هه‌ولێر_KDP.info/ ئه‌سیل نوجێفی سه‌رۆكی لیستی موته‌حیدون له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئیئتیلافێكی نوێی به‌ناوی (ئیئتیلافی نه‌هزه) پێكهێنا، داواش له‌لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی نه‌ینه‌وا هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نه‌هزه‌دا ببه‌ستێت.
شێخ محێدین مزوری سه‌رۆكی تیمی گفتوگۆی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، دوێنێ چوارشه‌ممه حه‌سه‌ن عه‌لاف كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانی حزبی ئیسلامی عێراق، به‌نوێنه‌رایه‌تی لیستی موته‌حیدون پێكهێنانی ئیئتیلافێكی نوێی به‌ناوی (ئیئتیلافی نه‌هزه) ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌ند لایه‌نێكی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌خۆده‌گرێت، كۆی كورسییه‌كانی ئیئتیلافی نه‌هزه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌گاته 14كورسی.
شێخ محێدین مزوری وتیشی: ئیئتیلافی نه‌هزه به‌فه‌رمی داوای له‌لیستی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان كرد، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نه‌ینه‌وا‌و دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكانی پارێزگاكه، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی نه‌هزه‌دا ببه‌ستێت، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا حكوومه‌تی نوێی نه‌ینه‌وا به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت




