٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سلێمان بەگ 14شوفێری بارھەڵگر لەلایەن گروپێکی تیرۆرستی دەکوژرێن

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو- تایبەت بەKDP.info/ شەوی رابردوو لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ گروپێکی تیرۆرستی کەمینێک لە سەر رێگا دادەنێن وچواردە شوفێری بارھەڵگر دەستگیر دەکەن و دەیانکوژن.

لەمبارەیەوە محەمەد مەلا ئیسماعیل بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو گروپێکی  تیرۆرستی ھێرشیان بۆ سەر ناحیەی سلێمان بەگ کرودوە و توانیویانە ئەو ناحیە کۆنترۆڵ بکەن و لە ئەنجامی ئەو شەرەش تەنھا کەسێک برینداربووە.

محەمەد مەلا ئیسماعیل گوتیشی: ھەر شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەرکووک_بەغدا و لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگ ئەو گروپە تیرۆرستە کەمینێکیان داناوە و 14شوفێری بارھەڵگریان دەستگیرکردووە و کوشتویانە.

مەلا ئیسماعیل رونیشیکردەوە، ئەو شوفێرانە زۆرینەیان شیعە مەزھەبن و خەڵکی پارێزگاکانی بەغدا و ناسریەن.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو ئاماژەی بەوەشکرد، ناحیەی سلێمان بەگ دانیشتوانەکەی سونەیە و کەم شەو ھەیە ئەم ناحیەیە لە دەست ھێزە ئەمنییەکان دابێت و بەردەوام لەدەست تیرۆرستان دایە و خەڵکەکەشی بێدەنگی دەنوێنن و ھێزە ئەمنییەکانیش ناتوانن ھاتوو چۆ بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستە سلێمان بەگ کەوتۆتەوە دەست ھێزە ئەمنییەکان و شەرەکە کۆتایی پێھاتووە و رەوشەکە ئارام بۆتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار