موسڵ... بەھۆی کەمتەرخەمی سوپای عێراق شەش کوردی شەبەک کوژران

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،شەوی رابردوو لەناحیەی گەیارەی سەر بەپارێزگای موسڵ گروپێکی تیرۆرستی ھێرشبۆسەر شەش کوردی شەبەک دەکەن و سەرجەمیان دەکوژن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو لەناحیەی گەیارەی سەر بەپارێزگای موسڵ گروپێکی تیرۆرستی ھێرش دەکەنە سەر شەش کوردی شەبەک، کە لەریزەکانی سوپای عێراق دوام دەکەن، لەئەنجامدا ھەر شەشیان کوشتووە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو شەش سەربازە بەرگریەکی باشیان لەخۆیان کردبوو و داویان لەسوپای عێراق کردبوو بەھانایانەوە بچن و گەمارۆدراون، بەڵام لە بەرەئەوەی کوردن گوێیان لێ نەگیراوە و سەرئەنجام ھەرشەشیان کوژراون.
مەموزینی رونیشیکردەوە، ئەم کارە بۆتە ھۆی نیگەرانییەکی زۆر لەلایەن کوردانی شەبەک، کە جیاوای لە نێوان کورد و عەرەب دەکرێت لەو ناوچەیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ھەر شەش کەس گەیەندراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان و بەخاک سپێردران.




