قاعیدە 200 هاووڵاتی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان بە دیل گرتووە

سەرێ كانی- KDP.info/ لە درێژەی شەڕ و نائارامییەكانی رۆژئاوای كوردستاندا، زانرا كە رۆژی چوارشەممە دووبارە شەر لە نێوان هێزەكانی یەپەگە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەلقاعێدە رووی داوە و ژمارەیەكی زۆر چەكداری ئەلقاعێدەیش كوژراون.
لەم بارەیەوە كاناڵی ئین تیڤی توركی بڵاوی كردەوە كە دوای نیوەرۆی رۆژی چوار شەممە شەڕێكی قۆرس لە نێوان ئەلقاعێدە و هێزەكانی یەپەگەدا رووی داوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر لە هەر دوو لا كوژراون.
لە لایەكی دیكەوە هەر ئەمرۆ هێزەكانی بەرەی ئەلنۆسرای سەر بە ئەلقاعێدە زیاتر لە 200 هاووڵاتی مەدەنی كوردیان بەدیل گرتووە و وەكو قەڵغان لە بەرامبەر هێزە كوردییەكان بەكاریان دەهێنن.




