٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هونەرمەندانی ئەمریكا و ئەورووپا رەخنەی توندیان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەستەنبۆل-KDP.info/ ماوەیەكە بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبۆل و هەڵسووكەوتی پۆلیسی توركیا لە بەرامبەر خۆپێشاندەرەكان، ناوەندی سیاسییەكانی جیهان رەخنەیان ئاراستەی دەسەڵاتی سیاسی توركیا دەكرد و رۆژ بە دوای رۆژیش نارەزایەتییەكانی دژی دەستوەرادنی پولیسی توركیا پەرە دەستێنن.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی پوستای توركی بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی چوار شەممە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە هونەرمەندان و سینەماكارانی ئەورووپا و ئەمریكا لە نامەیەكدا كە لە لایەن رۆژنامەی دی تایمزی بەریتانیاییەوە بلاو كراوەتەوە رەخنەی زۆر توندیان ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان كردووە و رایانگەیاندووە كە هەڵسووكەوتی پولیسی توركیا لە دژی خۆپێشاندەرەكان هەڵسووكەوتێكی هەڵە بووە و بە هیچ شێوەیەك قەبووڵ ناكرێت.

لە بەشێكی ئەم نامەیەدا هاتووە كە هەر چەند توركیا هەوڵ بۆ ئەندام بوون لە یەكیەتی ئەورووپا دەدەات بەڵام هێشتاكە عەقڵیەتی بەرپرسان و پولیسی ئەو وڵاتە نەگۆڕاوە و هێز و توندوتێژی بە لایانەوە تاقە چارەسەری كێشەكانە و ئەمەیش لەگەڵ جیهانی سەردەمدا ناگونجێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار