٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کۆمسیۆن تیروپشک بۆ ژمارەی قەوارەکان ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت:سبەی تیروپشک بۆ ژمارەی قەوارەکانی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام ده‌دەن.

ھندرێن محه‌مەد ساڵح بەرێوبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoرایگەیاند: بڕیارە سبەی پێنج شەممە کاتژمێر11پێش نیوەڕۆ لە دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم تیروپشک بۆ قەوارەکان بکرێت، بۆ ئەوەی چ ژمارەیەکی بەردەکەوێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ھندرێن محه‌مەد ساڵح رونیشیکرده‌وە، تا ئێسته‌ دیار نییە لە چ ژماریەک دەست پێدەکەن بۆ قەوارەکان، چونکە مەرج نییە لە ژمارە یەک دەست پێبکەن بۆ نمونە لەھەڵبژاردنی رابردوو لەژمارە سەد دەستیان پێکردووە، بەڵام  ئێسته‌ دیار نییە لە چ ژمارەیەک دەست پێدەکەن، تاوەکو سبەی.

بڕیارە لە21ئەیلولی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار