٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداری بەرپرسانی كارگێری و ئەمنی بەغداد و دیالە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد - KDP.info/ لەكۆی شەش بڕگە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كاری لەسەر 4 بڕگەیانی كرد و دوو بڕگەكەی دیكەی دواخست بۆ كۆبوونەوەی سبەی كەبڕیارە بەرپرسانی كارگێڕی و ئەمنی پارێزگاكانی بەغداد و دیالە میوانداری بكرێن لەبارەی دۆخی ناهەمواری ئاسایشی عێراقەوە.

ئەشواق جاف، ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە KDP.infoراگەیاند : ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەكۆی شەش بڕگە 4یانی دەنگی لەسەر دان و 2ی دیكەی دواخست بۆ كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران كە تێیدا بەرپرسانی كارگێڕی و ئەمنی پارێزگاكانی بەغداد و دیالە ئامادەی دەبن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی نائارامی ئێستای عێراقەوە.

جاف ئەوەشی گوت، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر هەڵبژاردنی دادوەرانی ئەندامانی دەستەی پێداچوونەوە كەتایبەتە بەو رەخنانەی پێشكەش كراوە لەسەر بڕیارەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری، و خوێندنەوەی دووەم كرا بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێكەوتننامەی هاوكاری ئابووری نێوان عێراق و چیك.

زیاتر گوتی، بڕگەی چوارەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەردەوامبوونی گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای ئەنججومەنی ناوەند، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای چاكسازی گەوران و مێردمنداڵان.

لەبارەی ئەو بڕگانەی دواخران، ئاماژەی بەوە كرد هەریەكە لە گفتوگۆی راپۆرتی دۆخی كارەبا لەعێراق، دەنگدان لەسەر بودجەی ئەنجوومەنی مەجلیسی قەزا دواخرا بۆ دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق.

لەبارەی كارەكانی پەرلەمانی عێراق بۆدۆخی ئاسایشی ئێستای عێراقەوە گوتی: بەگوێرەی خشتەی كارەكانی دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لەكۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێ.

ئەشواق زیاتر گوتی: بۆ گفتوگۆكردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم دۆخە ناهەموارەی ئاسایشی ئێستای عێراق بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداری پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا و فەرماندەی پۆلیس و سەرۆكی فەرماندەی پارێزگاكانی بەغداد و دیالە بكات.

جێی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا رێكخراوی قاعیدە بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكانی سەر زیندانەكانی ئەبوغرێب و تاجی راگەیاند كە نزیكەی 1000 زیندانی هەڵاتن و لەشارە جیاوازەكانی عێراقیش كارەكانی تەقینەوە پتر بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار