وەزارەتی تەندروستی بەبری نزیكەی 35 ملیۆن دۆلار دوو گرێبەستی واژوكرد
__2013_03_04_h18m33s56__GH.jpg)
هەولێر-تایبەت بە KDP.info/ وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم دوو گرێبەستی بەبری نزیكەی 35 ملیۆن دۆلار واژووكرد كەلەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەرخانكرابوو، بەمەبەستی ناردنەدرەووەی توشبوانی تالاسیما بۆ چاندنی موخی ئێسك بۆیان و كرینی 56 ئەمبۆلانس و 20 ساردكەرەوەی تایبەت بە گواستنەوەی خوێن و دەرمان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا وەزیری تەندروستی ناوەرۆكی گرێبەستەكی بۆدەزگاكانی راگەیاندن خستە روو.
بەمەبەستی چارەسەری كردنی ئەوكەسانەی نەخۆشی تالاسیمایان هەیە وەزارەتی تەندروستی گرسێبەستێكی بەبری 4 ملیۆن و400 هەزار دۆلار لەگەڵ سەنتەری حوسێن بۆ نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان و نەخۆشخانەی ملیكە رانیەی سەربە دامەزراوەی خزمەتگوزاری پزیشكی شاهانەی ئەردەنی واژوكرد.
لەگۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی تیشكی خستەسەر ناوەرۆكی گرێبەستەكان بەتایبەت چارەسەری كردنی ئەو كەسانەی پێویستیان بە چاندنی مۆخی ئێسك هەیە كە ژمارەیان 400 نەخۆش لەتەواوی هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە وەزیری تەندروستی باسی لەهەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆزیاتر پێشخستنی بواری تەندروستی لەرێگەی دابین كردنی ئۆتۆمبێلی فروایاكەوت و ساردكەروەی تایبەت بە گواستنەوەی درەمان وخوێن، بۆئەمەش رای گەیاند ئەمرۆ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی خۆماڵی واژودەكەین بەمەبەستی كرینی 56 ئەمبۆلانس و 11 ساردكەروەی تایبەت بۆگواستنەوەی دەرمان و9 ساردكەروەی گواستنەوەی خوێن، و بری پارەكەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تەرخانكراوە.
لەكۆتای مەراسیمەكەش كونسولی ئەردەن لەهەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و رۆڵی حكوومەتی هەرێمی لەئاوەدانكردنەوەی پەیوەندیەكانی دەروە بەرزنرخاند راشی گەیاند وەك حكوومەتی ئەردەن ئامادەی تەواوی هاوكاریەكین لەبواری تەندروستی كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانی بكەین. دواتر خەلات و دیاری تایبەت پێشكەش بەوەفدی میوان كرا.




