کەرکووک..ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و2 بۆمبی دیکەش پوچەڵ کرانەوە

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک ئۆتۆمبێلێک بە ھێزێکی سوپای عێراق تەقییەوە و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بۆمبرێژکراویش پوچەڵکرانەوە.
ھەڵۆ نەجات بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەشاری کەرکووک ھێزێک سوپای عێراق کە ژمارەیان 15ئۆتۆمبێل بوو لە بەغداوە سەردانی فرۆکەخانەی شاری کەرکووکیان کرد، بەڵام لە گەرەکی پیشەسازی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو پێیان تەقییەوە، لەئاکامدا ٥سەرباز برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلیش سوتاوە.
ھەڵۆ نەجات گوتیشی: ھەر ئەمڕۆ لە شاری کەکووک دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو پوچەل کرایەوە کە یەکێکیان لەسەر رێگای کەرکووک_موسل ئەوی دیکەیان لە سەر رێگای شوان نزیک گوندی حەسار بووە.




