ره‌وتی سه‌در ئاشكرایكرد کە زیاتر 1400 گه‌وره تیرۆرست له‌بەندیخانەکان هه‌ڵاتوون

به‌غدا –KDP.info/ كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ئاشكرایكرد زیاتر له 1400 گه‌وره تیرۆرست له‌هێرشی به‌ندینخانه‌كانی تاجی و ئه‌بو غرێب هه‌ڵاتوون و مالیکیش بە دەنگ پشتگیری ئەوانەوە بۆتە سەرۆک وەزیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له باڵاخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌كوتله‌ی ئه‌حرار، رایگه‌یاند: پاش شكستی حكوومه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رجه‌م بواره ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ئابوریه‌كان، بۆمان دەرکەوت كه لە نێو حکوومەت دا پارێزگاری گه‌نده‌ڵكاران ده‌كرێت، به‌جۆرێك تیرۆرست ده‌ستی به‌سه‌ر وڵات‌دا گرتوه و كه‌ی و چۆن بیه‌وێت ته‌قینه‌وه ده‌كات. حوسێن شه‌ریف ئەندامی کوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر هەروەها گووتیشی رووداوه‌كانی هه‌ردوو به‌ندینخانه‌ی تاجی و ئه‌بوغرێب به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستی حكوومه‌ت، پاش هه‌ڵهاتنی گه‌وره به‌رپرسانی قاعیده، كه ژماره‌یان به‌زیاتر له 1400 تیرۆرست مه‌زه‌نده ده‌كرێت. کوتلەی ئه‌حرار لەو کۆنگرەیەدا رایانگه‌یاند :کە سوپای مه‌هدی دوورە لە دەستوەردانی ئەو رووداو و سەرسورمانی خۆشیان دەربڕی لە لێدوانیەکەی مالیکی کە تیدا سوپای مەهدی تۆمەتبارکردبوو لە هەڵاتنی بەندکراوەکانی هەردوو بەندیخانە ،هاوکات پەرلەمانتارانی کوتلەی ئەحرار رایانگەیاند: کە نوری مالیکی لەرێگای پشتگیری کوتلەی ئەحرارەوە بۆتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ناکرێت ئەو تۆمەتە بخاتە ئەستۆیانەوە.




