٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا دەخوازێت كۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ مەبەستی ئاشتییانە بێت

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا –KDP.info/ حكومەتی توركیا خوازیارە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد پەیامی ئاشتی پێ بێت. هاوكات رەخنە لە سیاسەتەكانی PYDلە رۆژئاوای كوردستان دەگرێت. بولەنت ئەرینچ، یاریدەدەری رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك وەزیرانی توركیا هەڵوێستی وڵاتەكەی دەربارەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد خستەڕوو راگەیاند:  داخوازیمان لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەیە كۆنگرەی نەتەوەیی بۆ مەبەستی ئاشتییانە بێت و بە سیاسەتێكی سڤیلەوە سازبكرێ. ئەرینچ، ئەوەشی راگەیاند: کە تورکیا خوازیارە  سەرۆک بارزانی لە روانگەی خۆیەوە ببێتە سەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەی کورد،  بولەنت ئەرینچ دەربارەی چەند پرسێكی نێوخۆیی وڵاتەكەی، كە پەیوەستن بە كوردستانەوە بە (رووداو)ی  رایگەیاند:  پەیوەندیی تورکیا  ‌و هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی پتەوە، پەیوەندییە بازرگانییەكانمان لەگەڵ عێراق بە گشتی 20 ملیار دۆلارە، لەو 20 ملیارەش 11 ملیار هەناردەی وڵاتەكەمانە كە بۆ هەرێمی كوردستان دەچێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە پەیوەندی ئێمە و هەرێمی كوردستان تەنیا لە كەرتی ئابوورییەوە بێت، بەڵكو لە بوارەكانی ئەمنی و هاوڕابوونیشەوە پەیوەندی بەتینمان هەیە.بولەنت ئەرینچ، یاریدەدەری رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك وەزیرانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد سەرۆک بارزانی هەنگاوی شیاوی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی چەكداری و هێنانە ئارای ئاشتی هەڵێناوە، هیوای ئەوەش دەخوازین بارزانی لەسەر ئەم هەنگاوانەی بەردەوام بێت، بڕواشم وایە ئەم پەیوەندییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەش گرنگە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار