٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی کوردستان کەمبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/ به‌گوێره‌ی‌ ئامارێکی لیژنه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسی و مافی‌ رۆژنامه‌نوسان له‌كوردستان 30 رۆژنامەنوس له‌ماوەی شەش مانگی رابردوی ئەمساڵ  پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە. ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، بڕیاریده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان جەمال حوسێن رایگه‌یاند: ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌  رۆژنامه‌نوسان كراوه‌ به‌پێی سكاڵای‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ بوه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكایان كردوه‌، نه‌ك كۆی‌ گشتی‌ پێشێلكارییه‌كان.لیژنه‌ی ناوبراو کە سەر بە ‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانە راپۆتی ژماره‌ 11ی تایبه‌ت به‌ پێشێلكاریه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان خسته‌ڕوو رایگەیاند: له‌شه‌ش مانگی رابردوودا 20 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 30 رۆژنامه‌نووس کراوە،‌ كه‌ پێشێلكاریه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌؛ ده‌ستگیركردن  3  حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر سێ رۆژنامه‌نووس بووه‌، لێدان  6  حاڵه‌ت به‌رامبه‌ر  14  رۆژنامه‌نووس بووه‌، رێگه‌نه‌دان  8  حاڵەت به‌رامبه‌ر  10  رۆژنامه‌نووس، هه‌ڕه‌شه‌  3  حاڵه‌ت به‌رانبه‌ر  3  رۆژنامه‌نووس بووه‌.هاوکات حاكم ئازاد حه‌مه‌دئه‌مین، نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌ئارادایه‌، بۆ سه‌رخستنیشی‌ پێویسته‌ فیدراسیۆنێكی‌ رۆژنامه‌نوسان تێیدا به‌شداربن.

هەواڵی پەیوەندیدار