لێكۆڵینه‌وه له مافی چاپكردنی پڕۆگرامی ESUNRISبۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرا
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/7/2013 وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محه‌مەد خالد و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ وه‌فدی كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانی كه پێكهاتبوون له فلاڤیۆ سنیتۆ فانتی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاتوو دال جه‌ین به‌رێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی كۆمپانیای ناوبراو نوێنه‌ری كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مافی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كان SUNRISEكرا‌و جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه پێویسته له ساڵی دادێ ئه‌و مافه بۆ وه‌زاره‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه و بڕیاردرا له دانیشتنی داهاتوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیار و بۆچوون له میانه‌یدا خرانه روو.
شیاوی باسه كۆمپانیای ماكمیلان یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كانی ئینگلیزی و به‌رگرێبه‌ستێك تاكو ئیستا سه‌رجه‌م پڕۆگرامه‌كانی زمانی ئینگلیزی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاپكردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زیری په‌روه‌رده به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای دیاریكردنی ستانداره‌كانی ڕێبه‌ری مامۆستایان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كه‌مو كوڕیی و لاوازییه‌كانی ئه‌و كتێبانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كراون.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش راو سه‌رنجی خۆی له‌و باره‌وه خسته‌ڕوو.
شیاوی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئاماده‌كاریی و خۆسازدانه بۆ ڕاگه‌یاندنی كۆتایی هێنان به كتێبی ڕێبه‌ری مامۆستایان و دابه‌شكردنی له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.




