٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب: لە سەره‌تای ھەفتەی داھاتوو دەست بەدانوستانی فەرمی دەکەین لە گەڵ گوتلەکانی دیکە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، دوێنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقێ بە فەرمی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵی پەسەند کرد و لە سەره‌تای ھەفتەی داھاتووش دەست بەگفتوگۆدەکەن لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ناوخۆیی.

عیسمەت رەجەب سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەسەند کردووەو لە سەره‌تای ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ کوتلە سەرکەوتووەکان دەست بەگفتوگۆدەکەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ناوخۆیی و لیستی موتەحیدونیش نزیکترین لیستە لە کورد بۆ ئەوەی ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ دروست بکەن.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: تائێسته‌ بەشێوەیەکی فەرمی دەست بەگفتوگۆ نەکراوە لە گەڵ کوتلە براوەکان، بەڵام بەنیازن لە سەره‌تای ھەفتەی داھاتوو دەست بەگفتوگۆ بکەن، بۆئەوەی حکوومەتی ناوخۆیی ئەو پارێزگایە پێکبینن.

ناوبراو راشیگەیاند: دواکەوتنی دانوستان لە گەڵ کوتلەکان بۆئەوە دەگرێتەوە، تاوەکو ئێسته‌ کۆمسیۆن ئەنجامەکانی پەسەند نەکردبوو، چونکە ئەگەری ئەوە ھەبوو گۆڕانکاری بەسەر دابێت، بەڵام ئەنجامەکان وەک خۆی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار