شه‌هرستانی به‌رده‌وامه له كاركردن و دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە

بە‌غدا –KDP.info / نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه رایگه‌یاند، شه‌هرستانی به‌رده‌وامه له كاركردن ره‌تكرده‌وه، كه له ده‌ستی له‌كاركێشابێتەوە دوێنێ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكدا رایگەیاند: به‌رپرسانی وزه له نێویاندا حوسێن شه‌هرستانی ، ژماره‌ی هه‌ڵه‌یان پێداوه له‌باره‌ی توانای وزه‌ی كاره‌با له‌وڵاتدا و باسیله‌وه‌كرد، جۆرێك له ناشارەزایی له گرێبه‌سته‌كاندا هه‌یه و رایگه‌یاند، ئه‌و قسه‌یه راست نیه كه ده‌وترێت ئه‌مساڵ عێراق وزه‌ی كاره‌با هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.پێشتریش له لێدوانێكدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه حوسێن شه‌هرستانی رایگه‌یاند، عێراق له‌مساڵدا وزه‌ی كاره‌با ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، کەچی هاوکات له‌ناوخۆی وڵات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما سه‌عاته‌كانی پێدانی وزه‌ی كاره‌با به هاوڵاتیان كه میكردووە و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاولتیانی لیکەوەتەوە .له بەرامبەردا فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵا به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حسێن شه‌هرستانی، بۆ ماڵپەری شه‌فه‌ق نیوز، ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شه‌هرستانییه‌وه بڵاوكراونه‌تەوه و ناوبراو رایگەیاند؛ هیچ پرسێکی پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شەهرستانی له ئارادا نیه ،شایەنی باسە : عێراق پێویستی به 14 هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه، کەچی ئێستا رێژه‌ی بەرهەم هاتوو کەمترە لە هه‌زار میگاوات كاره‌با.




