٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە چین 10 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە: KDP.info

چین-KDP.info/ ئاژانسی دەنگوباسی شینخوای چین بڵاوی كردەوە، كە بە هۆی ئاگركەوتنەوەیەك لە باكووری رۆژئاوای چین دە كەس گیانیان لە دەست دا. ئاژانسەكە روونی كردەوە، ئاگرەكە لە یەكێك لە كانەكانی وەبەرهێنانی گۆگرد لە باكووری رۆژئاوای چین روویداوە و لە ئاكامدا دە كرێكاری ناو كانەكە گیانیان لە دەستدا و شینخوای ئاماژەی بەوەشدا، كە لەگەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە ئەو دە كرێكارە لە ناو كانەكە گیریان خواردبوو بۆیە گیانیان لە دەست دا لە كاتێكدا لەو كاتەدا نزیكەی حەفتا كرێكار لە ناو كانەكە كاریان دەكرد، بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بۆ شورتی كارەبا لە ناو كانەكە دەگەڕێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار